بەگوژمەی زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەک لە هەولێر و كەلار و چوارقوڕنە جێبەجێ دەکرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە چەند فەرمانێكی وەزاری ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٢٤٠ ملیۆن و ٨٩٦ هەزار و پێنج سەد دینار بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر و كەلار و چوارقوڕنە.
ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاوە لە سنووری شارەوانیی هەولێر و چوارقوڕنە و كەلار، پرۆژەكانیش بریتین لە دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ئازادی كەلار، چاكسازیی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی چۆمان لە چوارقوڕنە، قیڕتاوكردنی شەقامی ٢٠ مەتری لە گەڕەكی نازناز لە شاری هەولێر، دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی سێبەردان لە شاری هەولێر.