Skip to the content

دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناحیەی شۆڕش جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە واژووی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، گوژمەی زیاتر لە ٣٥ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن لە سنووری شارەوانیی شۆڕش خەرج دەكرێت.

گوژمەكە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی شۆڕشە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی چاككردنی شەقام لە گەڕەكی مامۆستایان لە ناحیەی شۆڕش و هەروەها چاككردنی شەقامی سەرەكیی قەرەهەنجیرییەكان لە ناحیەی شۆڕش.
ئەو گوژمەیە بەپێی ڕێنماییە دارایییەکانی تایبەت بە داهات و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ ڕەزامەندیی خەرجكردنی دراوە.