فەرمانگەیەك بۆ كاروبارەكانی بووژانەوەی گەڕەكەكانی تەعجیل و عارەبان و خانەقای هەولێر دێتەکایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشه‌ممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بە سه‌رپه‌رشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگا کۆبوونەوەیەکى تایبەت به گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌عجیل و عارەبان و خانه‌قا ناسراو به ناوچه‌ی (به‌فرزۆن) به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌دواداچوون لەسەر ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی هه‌مان پرس كرا و سه‌ره‌تاش وێڕاى دەستخۆشى له لیژنه‌كان بۆ ئه‌و ئەرک و کارانەی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له پرسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی به‌فرزۆن، جه‌خت له‌سه‌ر شێواز و میكانیزمی لابردنی ئاسته‌نگه‌كان كرایه‌وه و بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه و گیروگرفته‌كانی به‌رده‌میان ئاڵوگۆر كران.
له كۆتاییشدا چه‌ند بڕیارێك بۆ سه‌رخستنی كاروباری گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌عجیل و عارەبان و خانه‌قا دەرکرا، به جۆرێك كه ره‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌كی لێ بكه‌وێته‌وه، وه‌ك دیاریكردنی فه‌رمانگه‌یه‌ك بۆ ڕاییكردنی كاروباری گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌عجیل و عارەبان و خانه‌قا و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان و هه‌نگاونانی كرده‌یی به ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنان و درووستكردنی بازاڕی شارستانی و كولتووری و بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچەیە وه‌ك دێرینترین ناوچه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت.