Skip to the content

لە سێمێل پڕۆژەیەکی گەورە بۆ بەرگرتن بە لافاو جێبەجێ دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاو و چاککردنی سیستەمی ئاوەڕۆ لە سێمێل، بە گوژمەی ٧٥٠ هەزار دۆلار، بە هاوكاریی ڕێكخراوی GIZ، پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی گوڵان لە سەنتەری قەزای سێمێل لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت.

جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە لە كاتێكدایە لە وەرزی زستاندا گرفتی كۆبوونەوەی ئاو لەو گەڕەكە درووست دەبوو و بەهۆیەوە كێشەی بۆ هاووڵاتییان درووست دەكرد، بەڵام بە تەواوبوونی پڕۆژەکە كێشەكانی ئاوەڕۆ و مەترسیی لافاو لە سنوورەكە چارەسەر دەكات. 

پرۆژەكە لە كۆتایی مانگی هەشت دەست بە کارەکانی كراوە و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا قۆناغەكانی دیکەی تەواو بكرێت.