نزیكەی ٦٠ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێكتەری سەوزایی لە سێمێل خەرج دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕووبەری سەوزایی لە شارۆچكەكە، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی د لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (٥٩،٧٦٥،٠٠٠) دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل و بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەی دوو باخچە لە گەڕەكی ئاشتی لە سێمێل لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك خەرج دەكرێت.
ئامانج لەو پرۆژانە پەرەپێدانی سێكتەری سەوزایی و جوانكردنی سیمای شارۆچكەكە.
ئامانج لەو پرۆژانە پەرەپێدانی سێكتەری سەوزایی و جوانكردنی سیمای شارۆچكەكە.