پڕۆژەیەک بۆ ئاوەڕۆ و شەقامی کۆڕنیشی هەولێر جێبەجێ دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، به سهرپهرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، دوو توێژینهوه دەربارەی قۆناغی دیزاینکردنی کەناڵی ئاوەڕۆ و شەقامی کۆڕنیشی هەولێر پێشکەش کران.
مەبەستی سەرەکی لە پێشکەشکردنی ئەو توێژینهوانه جەختکردنەوە بوو لەسەر خستنەڕووی بەشی دووەمی شەقامی کۆڕنیش، هاوکات دهرخستنی ئەو گرفتانەی ناوچەکە و دەورووبەری کۆرنیش کە ڕووبەڕووی دەبنەوە؛ جگە لە دۆزینەوەی چارەسەری پێویست و گونجاو بۆ ئەگەری هەر جۆرە کێشەیەك کە لە پڕۆسەی دیزاینکردنی شەقامی کۆرنیشدا دێتە پێش.
توێژینهوهکان بە چەندین پرسیار و پێشنیاز و ئاڵوگۆڕكردنی بیرۆکە و چارەسەری گرفتەکانی بەردەمی دەوڵەمەندتر کران و جەخت لەسەر میکانیزمی چارەسەرەکان و چەند راسپاردەیەك بۆ سەرخستنی پرۆژەی ستراتیژیی کۆرنیش کرایەوە.
شایەنی باسە به تهواوبوونی پڕۆژهی دیزاینكردنی ئاوەڕۆ و شەقامی کۆڕنیش، ئهو ناوچهیه دهبێته شوێنێكی گهشتیاریی بهرچاو لە ههولێر.