Skip to the content

بە گوژمەی زیاتر لە ١٢٦ ملیۆن دینار ژمارەیەك پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی تایبەت بە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ و دابینكردنی پێداویستی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر و دەوروبەری،وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی ١٢٦ ملیۆن و ٢٩٧ هەزار دينار بۆ جێبەجێكردنی ٧ پرۆژە خەرج دەكات.
پرۆژەكان لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەكرێن، پێكهاتوون لە درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی مامۆستایان2 و باغەمرە شەهاب لە دارەتوو و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی ژین لە بەحركە و دروستكردنی بۆدی قەلاب و كڕینی تایە بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی پێنجی حەسارۆك لە شاری هەولێر.