Skip to the content

بە گوژمەی زیاتر لە ١٣٩ ملیۆن دینار چەند شەقامێك لە كەسنەزان قیڕتاو دەكرێن

هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ١٣٩ ملیۆن دینار بۆ دروستكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان.
بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەكە بریتییە لە ١٣٩ ملیۆن و ٢٠٤ هەزار و ٥٠٠ دینار لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكەكانی خۆڕاگر و یەكی شوبات لە شارۆچكەی كەسنەزان و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.