Skip to the content

بە گوژمەی زیاتر لە ٣٣٣ ملیۆن دینار ژمارەیەك شەقام و كۆڵان لە هەولێر قیڕتاو كران

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامن لە جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن و کۆنکرێتکردنی شەقام و گەڕەکەکانی سەنتەری شاری هەولێر و لەم چوارچێوەیەدا بە گوژمەی ٣٣٣ملیۆن و ٢٧٢ هه‌زار دینار، پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ كرا كە بریتییە لە كۆنكرێتكردن و قیڕتاوكردنی گەڕەكی نەسیج و قۆناغی یەكەمی پرۆژەكەش كۆتایی هات، پێكهاتووە لە ١٠ شەقام و ٦ کۆلان كه‌ بە بڕی ٨ هه‌زار مه‌تر دووجا کۆنکرێتكران و ٤ شەقامیش بە بڕی ٥ هه‌زار و ٥٠٠ مەتر قیڕتاو کران.
ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و چەند دەرخستەیەكیش ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێر.