بە گوژمەی ٧٨ ملیۆن دینار دوو پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٧٨ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان.
گوژمەکە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكە و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ جێبەجێ دەكرێت، و گوژمەکە بۆ هەردوو پرۆژەی دروستكردن و كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی كانی مەهمەدكێ، و شەقامێکی دیکە لە نزیك مزگەوتی قەسارا خەرج كراوە.
لە بڕیارێكی دیکەشدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەكی تری بە بڕی زیاتر لە ١٠٦ ملیۆن دینار بۆ قیڕتاوكردنی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك خەرج كرد.