Skip to the content

دروستكردنی ئاوەڕۆی ٨ی حەسارۆك گەیشتووەتە قۆناغی كۆنكرێتكردن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-دروستكردنی ئاوەڕۆی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر هەنگاوی باشی بڕیوە و گەیشتە قۆناغی كۆنكرێتكردن و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی سەردانی گەڕەكی هەشتی حەسارۆكی كرد و بڕیاری دا بەزووترین كات خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆ و شەقام بگەیەندرێتە گەڕەكەكە و لەوكاتەوە هەنگاوە كردەییەكانی گەیاندنی خزمەتگوزاری دەستیپێكرد و دواتر لەنێوان ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای گەلیاوە گرێبەستێك بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ دروستكردنی ئاوەڕۆ و شەقامی ٦٠مەتریی هەشتی حەسارۆك واژوو كرا.
ئێستا كاركردن لە دروستكردنی شەقامە ٦٠مەترییەكە و ئاوەڕۆكانی هەشتی حەسارۆك بە سەرپەرشتیی ئەندازیار و ڕووپێوان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە باشی بەڕێوە دەچێت و دروستكردنی ئاوەڕۆش گەیشتووەتە قۆناغی كۆنكرێتكردن و كاركردن تێیدا بۆ تەواوكردنی كۆی پاكێجەكانی پرۆژەكە بەردەوامە.