Skip to the content

ساسان عەونی: "لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا شەقامی قیر كردووە"

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، لەپاڵ بایەخی چڕ بە ئاو و ئاوەڕۆ و خاوێنكردنەوە و چارەسەری خاشاك، لە سێكتەری شارەوانیشدا بایەخێكی زۆری بە قیركردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان داوە."

پڕۆسەی قیركردن و كۆنكرێت و تێكەڵە، بەشێكی بنەڕەتین لە سێكتەری شارەوانی، لەناو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا كە وێڕای پڕۆژە گەورەكانی دروستكردنی شەقام، بەردەوام كۆڵان و شەقامە لاوەكییەكانیش نۆژەن دەكرێنەوە و تەنانەت لە كاتی كەرەنتینی پەتای كۆرۆناش، فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەرفەتەكەیان قۆستەوە و لە شەقامە لاوەكی و كۆڵانەكاندا كە لە ڕۆژانی ئاسایی بەهۆی جەنجاڵییەوە كار تێیاندا ئاسان نییە، نۆژەن كرانەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خستییە ڕوو كە "لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، بە كۆی هەردوو جۆری ستابلایزەر و بایندەر، زیاتر لە نۆ ملیۆن مەتر دووجا لە سەرتاسەری كوردستان قیڕ كراوە، كە خۆشبەختانە ڕێژە زۆرەكەی بۆ ئەو دەڤەر و شوێنانە بوون كە تا ئێستە خزمەتگوزاریی شەقام و كۆنكرێتیان پێ نەگەیشتبوو."

ساسان عەونی ئەوەشی خستەڕوو "هەر لە ماوەی كابینەكەدا، جیا لە قیركردن، زیاتر لە ملیۆنێك و شەشسەد هەزار مەتر دووجا كۆنكرێت و زیاتر لە چوار ملیۆن و سێسەد هەزار تێكەڵەڕێژ كراوە.