قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواریی فایدە لە پارێزگەی دهۆك كرایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەكشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە پارێزگەی دهۆك، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك و ماوریتسیو گریگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و کامیروتا، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا و روبێرتو پینتون، سەرۆکی زانکۆی ئودینەی ئیتاڵی و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی حكوومی و بیانی، ڕێوڕەسمی كردنەوەی قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواریی فایدە لە پارێزگەی دهۆك بەڕێوەچوو.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە بەشێكی وتارەكەیدا كە لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پاركەكە پێشكەشی كرد، باسی لە گرنگیی پاركەكە كرد و گوتی، "قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواری فایدە لە دهۆك، بەرهەمی سێ ساڵی کارکردنی هاوبەشی نێوان تیمی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و تیمی زانکۆی ئۆدینەی ئیتاڵیا، خۆشبەختانە توانیان پەردە لەسەر ئەو شوێنەوارە گرنگە هەڵبدەنەوە كە بە شوێنێکی دەگمەن لە عێراق و ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەکرێت."
ساسان عەونی گوتیشی، "ئەم قۆناغەی پاركەكە پێکدێت لە جۆگەیەکی ئاودێری بە درێژایی ١٠ کم و چەندین هەڵکۆڵینی بەردینی ناوازە لەسەر دیوارەکانی لەخۆ دەگرێت و مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا و بەهایەکی گرنگی جیهانی لە بواری شوێنەواردا هەیە."
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە قۆناغەكانی دیكەی كاركردن بۆ تەواوكردنی پاركەكە دەڵێت، "هەماهەنگی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆی ئۆدینەی ئیتاڵی و وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا و لایەنەکانی تری بەشداری ئەو پرۆژەیە بۆ تەواوکردنی قۆناغی داهاتووی ئەو پارکە شوێنەوارییە بەردەوامە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٦ تەواو ببێت، لە قۆناغی داهاتوودا کار دەکرێت بۆ بەستنەوەی پێگە شوێنەوارییەکانی فایدە، خنس، جەروانە، بەنداوە، هەڵامەتا. بە تەواوبوونی ڕووبەری پارکە شوێنەوارییەکە دەگاتە نزیکەی ١٣٠ کم٢ و دەبێتە یەکێک لە پێگە و پارکە شوێنەوارییە گرنگەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهاندا."

دەشڵێت "حکوومەتی هەرێم بایەخی گرنگ بە شوێنەوار دەدات و لە کارنامەی خۆیدا بە سامانێکی گرنگی وەسفکردووە و ئێستاش زیاتر لە ٥٠٠٠ پێگەی شوێنەواریمان هەیە کە کاری کنە و پشکنین لە بەشێکیان دەکرێت و سەدان پێگەی تری شاراوەش هەیە تا ئێستا ئاشکرا نەكراون و پێویستییان بە هەوڵی گەورە و پشتگری و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ دۆزینەوە و تۆمارکردن و ساغکردنەوەیان."
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە درێژەی وتارەكەیدا بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە سوپاسی حکوومەتی ئیتاڵیا و وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا و هەموو لایەنە بەرپرسەکان لە حکوومەتی ئیتاڵیا و زانکۆی ئۆدینە و ڕێکخراوی ئەلیفی كرد كە پاڵپشتی دارایی و هونەریی ئەم پڕۆژەیە بوون و هاوكات داواشی لێكردن لە هاوکاری و هەماهەنگییەكان بەردەوام بن و لە داهاتووشدا کاری هاوبەش و بەیەکەوەییان لە ڕووی زانستی و ئامێر و تەکنۆلۆژیا و ڕاهێنانی توانای مرۆیی کوردستان هەبێت، بۆ پەرەپێدانی كەرتی شوێنەوار لە كوردستان.