Skip to the content

لەمساڵدا ٧٤٥ پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێكراون و دەکرێن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایدەگەیەنێت، "لەسەر ئاستی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەشێوەیەكی گشتی، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٢، ئەو پرۆژانەی بەردەوامن و بڕیاری جێبەجێكردنیان دراوە، ژمارەیان زیاتر لە ٣٩٠ پڕۆژەی گەورەن كە بە گوژمەی نزیكەی دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار لە سەرتاسەری كوردستان و لە هەموو پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان بڕیاریان لەسەر دراوە، كە بەشێكیشان كاركردن تێیاندا بەردەوامە."

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بەو پڕۆژانەی لەسەر داهاتی شارەوانییەكان تەنیا لەمساڵدا جێبەجێكراون یان ئێستا لە قۆناغی كاركردندان، دەڵێت: "لەسەر داهاتی شارەوانییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ٧٤٥ پرۆژەی جۆراوجۆر بە گوژمەی نزیكەی ٧٠ ملیار دینار جێبەجێكراون، دەشڵێت ئەو پڕۆژانە لەسەر داواكاریی گەڕەك و هاووڵاتییان بووە و لەلایەن دامودەزگەكانی شارەوانییەوە جێبەجێكراون."