Skip to the content

هه‌ڵمه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا ژمارەیەك كۆڵان و شەقامیان لە گەڕەكی دارۆغا و هەروەها شەقامەكانی شەكرەكە بۆ شەقامی سەرچنار نۆژەن كردەوە.
تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پرۆژەی قیڕكردن و نۆژەنکردنەوە و چاکكردنی شەقامەکانی گەڕەکی دارۆغا لەگەڵ چاککردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەکانی شەکرەکە بۆ شەقامی سەرچناریان جێبه‌جێ كردووه‌ و هەڵمەتەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانیش بەردەوام دەبێت.
جگە لەو پرۆژانە تیمەكانی شارەوانیی سلێمانی سەرقاڵی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی هەمەجۆری دیكەی خزمەتگوزارین.