Skip to the content

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی پرۆژەیەك لە هەولێر دادەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی شەقامی لە گەڕەكی گڵكەند دانا.
پرۆژەكە بە گوژمەی ٢١٩ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دینار،  لەسەر ڕێژەی ٪١٥ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر  جێبەجێ دەکرێت و  لە ماوەی دوو مانگدا تەواو دەکرێت.
پرۆژەکە پێكهاتووە لە قەشتکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی شەهید سامی لە گەڕەکی گڵکەند كە یەكێكە لە گەڕەكە هەژارنشینەكانی شاری هەولێر. 
هەروەها لەسەر فەرمانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پرۆژەی ڕاخستنی چینی ستایبلایزەر بۆ سێ شەقام لە گەڕەکی قەتەوی بە گوژمەی ٥٩ ملیۆن دینار  لەسەر داهاتی ٪١٥ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت و لە ماوەی  ماوەی ٣٠ ڕۆژدا ئەو پرۆژەیەش تەواو دەکرێت.