١٥٠٠ تۆن پاشماوەی خانووبەرە لە بازاڕی سپی هەڵگیرایەوە
![](/media/15498/whatsapp_image_2022-10-04_at_54203_pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133093843120000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوە لە بازاڕی سپی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو كە لە هەڵمەتەكەدا زیاتر لە ١٥٠٠ تۆن پاشماوەی خانووبەرە لە بازاڕی سپی لە شاری هەولێر خاوێنکرایەوە و تەواوی پاشماوەکان لەسەر ڕێڕەوی شەقامی پێش بازاڕەکە هەڵگیران کە ڕێگربوون لە دروستکردنی شەقامەکە و تەواوبوونی پرۆژەی بازاڕی سپی لە شاری هەولێر.