Skip to the content

١٥٠٠ تۆن پاشماوەی خانووبەرە لە بازاڕی سپی هەڵگیرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوە لە بازاڕی سپی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو كە لە هەڵمەتەكەدا زیاتر لە ١٥٠٠ تۆن پاشماوەی خانووبەرە لە بازاڕی سپی لە شاری هەولێر  خاوێنکرایەوە و تەواوی پاشماوەکان لەسەر ڕێڕەوی شەقامی پێش بازاڕەکە هەڵگیران کە ڕێگربوون لە دروستکردنی  شەقامەکە و تەواوبوونی پرۆژەی بازاڕی سپی لە شاری هەولێر.