Skip to the content

پرۆژەی قیڕتاوكردنی 23 كۆڵان و شەقام لە سێبەردانی ھەولێر جێبەجێ كرا

هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD)- لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی سێبەردان كەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پرۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی سێبەردان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی ٢٤٠،٣٥٠،٠٠٠ دینار لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت كە پێكهاتووە لە 23 شەقام بە درێژایی 2751 مەتر، ئەم پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكەكە دەبێت.
لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەرخستە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادەکراوە و لە داهاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت و دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.