کۆنفرانسێكی تایبەت بە شوێنەوار و گەلەپوور لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەكشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەژێر ناوی (هەزارەی دووەم لە کوردستانی عێراق، ئەنجامی نوێ، ڕوانگەیەکی نوێ)، كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی شوێنەوار و كەلەپوور دەستیپێكرد و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
كۆنفرانسەكە بە هاوبەشی پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیك (IFPO) و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپووری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوە دەچێت و ژمارەیەكی زۆر لە شوێنەوارناسانی کوردستان و پەیمانگە و زانکۆکانی ئەورووپا بەشدارن.
ئامانج لەو کۆنفرانسە پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوارە و تێیدا زیاتر لە ١٦ بابەت و توێژینەوەی زانستی پێشكەش دەكرێن و ئەنجامی کاری کنە و پشکنینی شوێنەواری دەخرێتەڕوو، بە تایبەتی ئەو شوێنە شوێنەوارانەی دۆزراونەتەوە و ئێستاش كاركردن لە بەشێكیان بەردەوامە.

ئەم كۆنفرانسە زانستییە یەكێكە لە ئامانج و بایەخدانەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەو سێكتەرە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕێگەی پرۆژە و كۆنفرانس و تویژینەوەی زانستییەوە دەیەوێت پەرە بە شوێنەوار بدات و وەك كەرتێكی گرنگ مامەڵەی لەگەڵدا بكات.