Skip to the content

بە گوژمەی ٢١٤ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی دیكە لە گەڕەكی ڕۆشنبیری تەواو كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پرۆژەكانی قیڕتاوكردنی ئەو گەڕەكانەی نێو شاری هەولێر كە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن هەیە، پرۆژەیەكی دیكەی قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ڕۆشنبیری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كۆتایی هات.
پرۆژەكە پێكهاتووە لە قیڕتاوكردنی چەند شەقامێكی گەڕەکی ڕۆشنبیری، گوژمەی پرۆژەكەش بریتییە لە ٢١٤ ملیۆن و ٨٩ هەزار و ٥٠٠ دینار و لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتییەوە جێبەجێ كرا. 
ئەمەش لەكاتێكدا ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار قۆناغی دووەم و سێیەمی پرۆژەیەكی گەورەی قیڕتاوكردنی ژمارەیەك كۆڵان و شەقام لە گەڕەكی ڕۆشنبیری كەوتە بواری جێبەجێكردن.