Skip to the content

بە گوژمەی ٢٦٦ ملیۆن دینار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ڕۆشنبیری جێبەجێ كرا و گەیاندنی خزمەتگوزاریش بۆ گەڕەك و شوێنەكانی دیكەی شاری هەولێر بەردەوامی دەبێت.
پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی ڕۆشنبیری بە گوژمەی ٢٦٦ ملیۆن دینار لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و لە ڕێگەی کارگەی قیڕی چاکردن و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی كراوە، ئەم پرۆژەیە كارئاسانییەكی زۆر بۆ شۆفێران و دانیشتووانی گەڕەكە دەكات.
ئەمەش لە كاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا کاری دروستکردنی شەقام و قیڕتاوکردن بۆ چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەی نێو شاری هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە جێبەجێ کراوە و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەردەوام دەبن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار