Skip to the content

زیاتر لە ٦٨ ملیۆن دینار بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی شەقڵاوە و چنارۆك خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی شوێنە گەشتیارییەكانی شەقڵاوە و چنارۆك، بۆ دروستكردنی كورسی و مێزی دانیشتن، گوژمەی ٦٨ ملیۆن ٨٥٤ هەزار دینار بۆ ئەو مەبەستە خەرج دەكرێت.
لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی كەرتی گەشتیاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی ئەو گوژمەیەی داوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی سێت كورسی و مێز تاك كورسیی دانیشتن بۆ گەشتیاران لە شوێنە جیاوازەكانی سنووری شەقڵاوە و چاككردنەوەی كەپری دانیشتن لە شوێنە گەشتیارییەكان لە چنارۆك.