Skip to the content

شارەوانیی سلێمانی ژمارەیەك شەقام و كۆڵانی نۆژەن كردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی چاككردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی نێو شاری سلێمانی، هەڵمەتێكی گەورەی نۆژەنكردنەوەی كۆڵان و شەقام و شوێنە گشتییەكان لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی جێبەجێ كرا و پرۆسەكەش بەپێی داهاتی شارەوانی بەردەوام دەبێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەدا شەقامی گەڕەكی مەجیدبەگ لە نزیك قوتابخانەی هەوری نۆژەن و قیڕتاوكرایەوە، لەگەڵ قیرتاوكردنی گە‌ڕە‌كە‌كە‌ كە ‌نزیكە‌ی ٢٠ هەزار مەترە. هاوكات شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی ئیسكان و شەقامی موستەفا پاشای یاموڵكی كە هەردوو گەڕەكی شارەوانی و چوارباخ بەیەكەوە دەبەستێتەوە نۆژەن كرانەوە، لەگەڵ چاككردنی شەقامی بەردەم خوێندنگەی مەشخەڵان لە گەڕەكی حاجیاوا.