Skip to the content

ملیۆنێك و شەشسەد هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگەی دهۆك، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا ٣١ی ئابی ٢٠٢٢، زیاتر لە ملیۆنێك و ٦٠٠ هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی پارێزگەی دهۆكیان كردووە و ئەم ژمارەیەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆر بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ڕێكاری گرنگی گرتووەتەبەر بۆ پەرەپێدان و بووژانەوەی ئەو سێكتەرە گرنگە، ژمارەی گەشتیارانیش لە كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە.