Skip to the content

پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی كۆڵانەكانی شیلادزێ دەستیپێكرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە سنووری دامودەزگە شارەوانییەكان لە پارێزگەی دهۆك، ئێستا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پڕۆژەی نوێش لە داهاتوودا جێبەجێ دەكرێن لەو چوارچێودیەدا بە سەرپەرشتیی شارەوانیی شیلادزێ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن دەستیپێكرد.

لە چوارچێوەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، قۆناغێكی دیكەی قیڕكردن و نۆژەنكردنەوەی كۆڵانەكانی سنووری شارەوانیی شیلادزێ دەستیپێكرد، پرۆژەكە لە گەڕەكی ملێ مەیدانێ و شیف چناركێ جێبەجێ دەكرێت و لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی شیلادزێ سەرپەرشتی دەكرێت.

ئەو پڕۆژەیە دەبێتە هۆی سوودمەندبوونی ژمارەیەكی زۆر لە ماڵەكانی ئەو گەڕەكانەی سنووری شارەوانیی شیلادزێ و ئاسانكارییەكی زۆریش بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەكات، هاوكات بەهۆیەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە بەرز دەكاتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت گرنگییەکی زۆر بە درووستکردن و نوێکردنەوەی ڕێگەوبان بدات، چونکە بە پایەیەکی گرنگی ژێرخانی ئابووری و ئاسانکاریی ژیانی خەڵکی دەزانێت.