پرۆژەیەكی ڕاكێشانی تۆڕی ئاوەرۆ لە شاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی پرۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی چوارچرا جێبەجێ دەكرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ر ایگەیاند، لە بەردەوامی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی، تیمەكانی سەرۆكایەتییەكە دەستیان كرد بە جێبەجێكردن و ڕاكێشانی تۆڕی ئاوەرۆ بۆ بەشێك لە ٣٦كانی گەڕەكی چوارچرا، بە تەواوبوونی پرۆژەکە دانیشتووانی سنوورەكە لێی سوودمەند دەبن.
لە گەڵ ئەوەشدا ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە قۆناغی جێبەجێكردندان بۆ ئەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەكە بەرز بكرێتەوە.