Skip to the content

بە بەهای ٩٧ ملیۆن دینار كورسی و مێز بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی هەولێر دابین دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی كەرتی گەشتیاری لە سنووری شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، گوژمەی ٩٧ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دیناری بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی تایبەت بە كەرتی گەشتیاری خەرج کرد.

گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی كەرتی گەشتیارییە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی درووستكردنی كورسی و مێزی دانیشتن لە ناوچەی دڵۆپە و گۆمەسپان بە گوژمەی ٤٨ ملیۆن دینار و ٩٨٥ هەزار دینار.

هەروەها پرۆژەی دووەمیش درووستكردنی كورسی و مێزی دانیشتنە لە ناوچەی خانزاد و هەنارە و ڕێگەی پیرمام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر.