بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار کۆڵانەكانی گەڕەکی هەولێری نوێ قیڕتاو دەکرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر بە چینی ستابلایزەر دەستپێکرد.
گوژمەی پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکی هەولێرى نوێ، بەشێکى لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێرە و بەشێکى دیكەی لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتى سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەولێرە و بە گوژمەى دوو ملیار و ١١٢ ملیۆن و ١٢٥ هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەكان بریتین لە پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکی هەولێرى نوێ كە سێ پرۆژەن، ئەوانیش: قیڕتاوکردنی ٣٣ شەقام بە چینی ستابلایزەر به درێژیی ٦کم، و قیڕتاوکردنى ١٨ شەقامى دیکە بە درێژیى ٣ کم، و قیڕتاوکردنى شەقامێک بە درێژیى ٤٠٠م، سەرجەم پڕۆژەکانی ٥٢ شەقامى ناوخۆیى گەڕەکى هەولێرى نوێن و بە درێژى ٩ هەزار و ٤٠٠ کم و بە گوژمەى دوو ملیار و ١١٢ ملیۆن و ١٢٥ هەزار دینار دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە.