بە گوژمەی زیاتر لە ٦٧٠ ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە ئاكرێ جێبەجێ دەكرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ بە گوژمەی ٦٧٠ ملیۆن و ٦٢٥هەزار دینار چەند پرۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە ژمارەیەك گەڕەكی شارەكە كەوتنە بواری جێبەجێكردن كە پێكهاتوون لە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و ئاوەڕۆی سندووقی و مەنهۆڵ لە ئاكرێ دەست بە جێبەجێكردنیان كرا.
پرۆژەكان كەوتوونەتە گەڕەكەكانی سەرهلدان و ١١ی ئادارێ و خەبات و كوچینە حسن بدو، ئازادی، ١١ی ئەیلوول و روناهی. ئەو پرۆژانە كاریگەری زۆر باشیان لەسەر سیستەمی ئاوەڕۆی ئەو گەڕەكانە دەبێت كە بەهۆیانەوە گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی دروستبوونی لافاو چارەسەر دەكەن.