Skip to the content

بە گوژمەی ١٣٧ ملیۆن دینار کەرەستەی کۆگاکردنی ئاو بۆ ئاوی ڕاپەڕین دابین دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی تایبەت بە سێكتەری ئاو لە سنووری ڕاپەڕین، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بە مەبەستی كڕینی کەرەستەی کۆگاکردنی ئاو بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین.

كۆی گوژمەكە بریتییە لە ١٣٧ ملیۆن و ٣٤٣ هەزار دینار، کە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین بە مەبەستی دابینكردنی کەرەستەی کۆگاکردنی ئاو بڕیاری خەرجكردنی دراوە، و ئەو گوژمەیە بەپێی پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.