Skip to the content

حەوت ڕۆژ دەرفەتی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو لە بەردەم هاووڵاتییان دا ماوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە تایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی كە قەرزی كرێی ئاویان لایە، بڕیاری دا بە ڕێژەی ١٥% داشكاندن بۆ هاوبەشانی ئاو بكات، و بڕیارەكەش ماوەیەكی زۆرە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام لە ٢٠ی ئەم مانگەدا بڕیارەكە كۆتایی دێت.
بۆ ئەوەی زۆرترین هاوبەشانی ئاو لە بریارەكەی حكومەتی هەرێمی کوردستان سوودمەند بن و ئەو دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن، بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی ئاو، ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەنەوە ئەو چەند ڕۆژەی كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو ماوە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و بنكەكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو لە شار و شارۆچكەكان بكەن و لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی كرێی ئاو سوودمەند بن.