قۆناغێكی دیكەی پرۆژەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی ڕۆشنبیری جێبەجێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەر و دامودەزگەكانی شارەوانی، بەدواداچوونیان بۆ پرۆژەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی رۆشنبیری كرد كە قۆناغێكی دیكەی پرۆژەكە كەوتە بواری جێبەجێكردن.
پرۆژەی قیڕتاوكردنی گەڕەكی ڕۆشنبیری بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەكرێت، لەوانە قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە پشت گۆڕستان/قۆناغی دووەم بە گوژمەی ١٧٤ ملیۆن و ٣٣٥ هەزار دینار لەسەر بودجەی ١٥% داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت كە پڕۆژەکە پێکدێت لە ئامادەکردن و قیڕتاوکردنی ١٤ شەقام و بە ڕووبەری ١١٩٠٠ م٢.
هەروەها پڕۆژەی قیڕتاوکردنی گەڕەکی ڕۆشنبیری پشت گۆڕستان/قۆناغی سێیەم بە گوژمەی ٢٥٩ ملیۆن و ٣٠٥ هەزار دینار كە لە ١٧ کۆڵان پێکهاتووە و نزیکەی ١٧٦٠٠م٢ قیڕتاو لەخۆ دەگرێت، لەسەر داهاتی ٪١٥ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی و دامودەزگەكانی دیكە بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتیی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كرد و داوایان لە تیمەكانی شارەوانی كرد كە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكەدا ڕژد بن و هەروەها ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكیان لەپێناو خزمەتكردنی گەڕەكەكە و جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەربڕی.