Skip to the content

كارەكانی پرۆژەی شەقامی ٦٠ مەتری و ئاوەڕۆی 8ی حەسارۆك پێش كاتی خۆی تەواو دەبن

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە كەمتر لە مانگێک زیاتر لە٢٠%ی كارەكانی ٨ی حەسارۆك تەواو بووە كە بریتیین لە دروستكردنی شەقامێكی ٦٠ مەتری و ئاوەڕۆ و كۆمپانیای جێبەجێكاریش بەڵێنی داوە، پێش وادەی خۆی کارەکانی تەواو بكەن.
پێشتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كاتی ڕاگەیاندنی ئەو پرۆژەیە ڕای گەیاند:''بە گوژمەی ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار، پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ٦٠ مەتری و ئاوەڕۆی ٨ی حەسارۆك كەوتە بواری جێبەجێكردن و تا ئێستاش ٤ بیری ئاو لێدراون و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیكدا ٤ بیری دیكەش لێبدرێت.