نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی سلێمانی بەردەوامە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لەسەر داهاتی شارەوانی، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شاری سلێمانی، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكان.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەكەدا پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن لە گەڕەكی خەبات نزیك قوتابخانەی ئارارات جێبەجێ كرا. هەروەها هەڵمەتێكی دیكەی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی گەڕەكی ڕزگاری، و شەقامی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، لەلایەكی ترەوە پرۆژەی چاككردن و فراوانكردنی گەڕانەوە (یوتێرن)ی شەقامی هەواری شار جێبەجێ كرا.
کە ئەم هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانانە لە سەرتاسەری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.