٥٠ كارمەند بۆ پاركی سامی عەبدولڕەحمان دادەمەزرێندرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢، كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی لە ڕێگەی تیروپشكەوە دامەزراندنی ٥٠ كارمەند بە ناونیشانی باخەوان و پاككەرەوە بۆ فەرمانگەی پاركی سامی عەبدولڕەحمان ڕادەگەیێندرێت.
فەرمانگەی پاركی سامی عەبدولڕەحمان بۆ وەرگرتنی داواكاری دامەزراندن لیژنەیەک بۆ چاوپێكەوتنی ئەو كارمەندانە پێكهێنراوە و ٧٦٥ كەس داوای دامەزراندنیان كردووە و سبەی لە ڕێگەی تیروپشكەوە ناوی ٥٠ كارمەند كە مەرجەكانیان تێدایە ڕادەگەیەندرێت، ٣٠ كارمەند بە ناونیشانی باخەوان و ٢٠ كارمەندیش بە ناونیشانی پاككەرەوە دادەمەزرێندرێن.

ڕێوڕەسمی تیروپشكەكە كاتژمێری ١٠ی سەرلەبەیانی لە فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە شێوازی ڕاستەوخۆ و بە ئامادەبوونی لێژنەی سەرپەرشتیار و ئەو کەسانەی کە ناویان تۆمار کردووە بەڕێوە دەچێت.