پرۆژهی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30مەتری و دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگەی تەناهی ئهنجام درا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 30 مەتری و دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگەی تەناهی جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە ٥٥٩ ملیۆن و ٣٧٣ ههزار و ٢٥٠ دینار و لەسەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگەی دهۆك دابینكراوە و بە چاودێری و سەرپەرشتیی شارەوانی جێبەجێ كرا.
ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی كارئاسانی هاتوچۆی شۆفێران و دانیشتووانی سنوورەكە و هاوكات سیمایەكی جوانیش بە شوێنەكە دەبەخشێت. وێڕای ئەم پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك چەندین پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.