Skip to the content

پرۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی لە شەقامی ٣٠ مەتریی هەولێر جێبەجێ دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر پرۆژەیەكی گەورەی ئاوەڕۆی سندووقی لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

درێژی پرۆژەكە (١٢٠٠)مەترە و لە شەقامی ٣٠ مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەست پێ دەکات و درێژدەبێتەوە تا شەقامی ٦٠ مەتری نزیك سایلۆ لە شاری هەولێر.

ئەم پرۆژەیە گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی ٣٠ مەتری و گوشار لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە بە شێوەیەکی یەکجاری چارەسەر دەکات.