ژمارەیەك كۆمپیوتەر و ئامێری تایبەت بە ماستەرپلان دەبەخشرێتە نەخشەدانانی ئاوەدانی
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی د.چواس عەبدولهادی سابیر، و ئەندازیارانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە، پێشوازی لە نوێنەری کۆمپانیای دریم پەیس (Dream Pace)ی بریتانی کرا.
کۆمپانیای ناوبراو هەستا بە بەخشینی چەند ئامێرێکی کۆمپیوتەر و سۆفتوێری تایبەت بە کارکردن لەسەر ماستەرپلان، بە تایبەتی لە بواری شیکردنەوەی داتاکان بۆ ئامادەکردنی نەخشەی پێشبینیکردنی لافاو.
هەروەها کۆمپانیاكە ئامادەیی دەربڕی بە دابینکردنی پسپۆڕ بۆ ئەنجامدانی خولی ڕاهێنان لەسەر ئەو سۆفتوێرانە و بەردەوامی پاڵپشتیکردنی زیاتری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لەو بوارانەی کە پێویستن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەو هاریکارییانەی كۆمپانیاكەی بەرز نرخاند لەپێناو ئاسانكاری بۆ سێكتەرە خزمەتگوزارییەكان.