Skip to the content

گوژمەی ٨٤٥ ملیۆن دینار بۆ ٣٢ پڕۆژە لە دهۆک خەرجدەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی شاری دهۆك لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك گوژمەی ٨٤٥ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ٣٢ پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان بریتین لە دروستكردنی پارك و قیڕتاو و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵان و دروستكردنی دیواری پاڵپشت و چەند پرۆژەیەكی دیكە و ئێستا دەست بە كاركردن تیایاندا كراوە، كە كەوتوونەتە سنووری شارەوانییەكانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی دهۆك.
پرۆژەكان كاریگەریی زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی پرۆژەكانی شاری دهۆك دەبێت و هاوكات دەبنە هۆی بەخشینی سیمایەكی جوانتر بە شاری دهۆك.