گوژمەی ٨٧ ملیۆن دینار بۆ چەند پڕۆژەیەک لە چەمچەماڵ خەرج دەكرێت
![](/media/15179/چەمچەمال-گوژمە.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133086505610000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی خزمەت گوزاریی قیڕتاوكردنی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی ٨٧ملیۆن و ٤٧٠هەزار و ٥٠٠ دینار درا.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی قیڕتاوكردن و كۆنكرێت كردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی بێكەس و نۆژەنكردنەوەی چەند شەقامێكی تر و دروستكردنی باراناو لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات و لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ خەرج كراوە.