وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە كۆبووەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢ی نیسانی ٢٠٢٣، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەنجوومەنی شارەوانیی هەڵەبجە كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواواچوونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی ئەنجومەنەكە و گرفتەكانی بەردەمی كرد، هاوكات ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە باسیان لە كارەكانیان و گرفتەكانی بەردەم ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە كرد.
ساسان عەونی، جەختی لە هاوكاری و پاڵپشتیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و خزمەتكردنی زیاتری پارێزگای هەڵەبجە كردەوە كە یەكێكە لە ئەجێندا و بایەخدانەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەت بە هەڵەبجە و دەوروبەری.
ئاماژەشی بەوە كرد بە هەموو توانایەكەوە پشتیوان و هاوكاریان دەبێت لە باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان و چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە.