پرۆژەیەكی دروستكردنی ١٠ شەقام لە ناحیەى كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت
لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە شار و شارۆچكەكان، شارەوانیی كەسنەزان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و دانانی قاڵبی كربستۆن جێبەجێ دەكات.
گوژمەی ئەو پڕۆژەیە ٣٧٠ ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پارێزگەی هەولێرە و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی كەسنەزان تەواو دەكرێت. پڕۆژەكەش لە دروستكردنی ١٠ شەقام و كۆنكرێتكردنیان و دانانی قاڵبی كربستۆن لە گەڕەكەكانی ١١ی ئاداری نوێ و حەسەناوە و خۆڕاگر لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان پێک هاتووە.