بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و ٤٢٩ ملیۆن دینار ئاوەڕۆی سندووقی شەقامی ٣٠ مەتریی هەولێر دروست دەكرێت
کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی شەقامی ٣٠ مەتری و بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە کە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی لافاو و ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی باران لە سەنتەری شاری هەولێر و لە ئێستادا لە جێبەجێ کردن دایە.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە دوو ملیار و ٤٢٩ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دینارە و دەکەوێتە سەر شەقامی ٣٠ مەتری بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، تا شەقامی ٦٠ مەتری نزیک سایلۆی هەولێر.
درێژیەکەى ١٢٢٠ مەترە و تاوەکو ئێستا ١٠٠٠ مەتری پرۆژەکەی تەواو بووە، لەو ١٠٠٠ مەترەش ٥٠٠ مەتری قیرتاو کراوە و چەند مانگێکە کراوەتەوە و شۆفێران هاتوچۆی لەسەر دەکەن و ٢٢٠ مەتری پرۆژەکەش تەواو نەکراوە و ئێستا کارکردن تێیدا بەردەوامە.