دەستەی گەشتوگوزار دهرفهتی كار رادەگەیەنێت بۆ رێبهری گهشتیاری له ههرێمی كوردستان
بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی بەشەکانی گەشتوگوزار لە ئامادەیی و پەیمانگا و کۆلێژە گەشتییارییەکان و خاوهن ئهزموون و خوازیارانی بواری ڕێبەری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، بە پشتبەستن بە رێنمایی رێبەری گەشتیاری ژمارە (٣ ی ساڵی ٢٠٢٢)، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی تایبەت بۆ پێگهیاندنی رێبهری گهشتیاری به شێوهی ئهكادیمی. دواتر لە رێگای پێناسی تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزار ڕێبەرانی گەشتیاری بە شێوازێکی فەرمی دەناسێندرێن و لە بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەخرێنە سەر کار.
خوازیاران دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٣ تا ٢٠٢٣/٤/٢٠ ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
دەرفەتی کار بۆ ڕێبەری گەشتیاری لە کوردستان (google.com)