Skip to the content

شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی ٣٢٩ ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی ٢٠ مەتری جێبەجێ دەكات

شارەوانیی هەولێر، بە گوژمەی ٣٢٩ ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی سەربار، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی ٢٠مەتریی تەریب بە کەندی کۆڕنیش لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک جێبەجێ دەكات.

ئەو پڕۆژەیە پێكهاتووە لە کاری ڕێکخستن و قیرتاوکردن بە قیری جۆری ستابلایزر بە بڕی دە هەزار م٢ كە کارئاسانیی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێرانی ئەو شوێنە دەكات.

ئەو پڕۆژەیە لە كاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگە، چەندین پڕۆژەی تری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها دەرخستەی چەندین پڕۆژەی دیکەش ئامادەیە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری بۆ شاری هەولێر.