Skip to the content

گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار بۆ ٨ی حەسارۆك خەرج دەكرێت

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (٢،٠٠٥،٨٦٥،٢٦٦) دوو ملیار و ٥ملیۆن و ٨٦٥ هەزار و ٢٦٦ دینار نیشاندا، بە مەبەستی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە كەرتی ٨ی حەسارۆك لە شاری هەولێر.

ئەو گوژمەیە كە لەسەر ڕێژەی ١٠٠%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە بۆ دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی لە شەقامی (٦٠م)/R3) لە گەڕەكی مەریوان كەرتی 8ی حەسارۆك لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر.