ئامادەکاری بۆ پرۆژەی ماستەرپلانی سۆران دەكرێت
رۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به ئاماده‌بوونی هه‌ڵگورد نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ماسته‌رپلانی وەزارەت بۆ خستنه‌ڕووی چه‌ندین پێشنیاری تایبه‌ت به پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی سۆران به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای گفتوگۆكردن و جەختكردنەوە له‌سه‌ر گرنگی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی سۆران، هاوكات له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ماسته‌رپلانه‌وه چه‌ندین پێشنیار و سه‌رنجی تایبه‌ت به پرۆژه‌ی هەمواركردنەوەی ماستەرپلانی سۆران خرانه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کاری بۆ جێبەجێكردنی پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی سۆران.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندن و فراوانبوونییه‌وه پێویستی به ماسته‌رپلانێكی نوێ هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی له سۆران و ده‌ورووبه‌ری، له ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه ئامادەکاری بۆ پرۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی سۆران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نوێی ماسته‌رپلان بۆ سۆران جێبه‌جێ بكات.
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە د.شەرمین عەلی، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت و د، چواس عەبدولهادی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆران و سه‌رۆكی شاره‌وانیی سۆران و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانیی هه‌ولێر و ئه‌ندازیارانی وه‌زاره‌ت ئاماده بوون.