وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چوار گرێبەستی شوێنەواری لەگەڵ زانكۆكانی ئه‌وروپا واژوو دەكات
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چوار گرێبەستی شوێنەواری تایبەت بە هەڵكۆڵین و نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكانی پارێزگای دهۆكی لەگەڵ زانكۆكانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و پۆڵەندا واژوو كرد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەت ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی له تیمی زانكۆكانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و پۆڵەندا كرد، كه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به شوێنه‌وار و پەرەپێدانی ئه‌و كه‌رته لە سنووری پارێزگای دهۆك سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كردبوو.
شاندی زانكۆكانی ئه‌وروپا پێكهاتبوو لە پرۆفیسۆر پیەر فلزنر لە زانكۆی توبگینی ئەڵمانی، پرۆفیسۆر دانێلی موڕاندی لە زانكۆی ئۆدینەی ئیتاڵی، پرۆفیسۆر رافایل کۆلونسکی لە زانكۆی ئادەم میکیڤیچی پۆڵەندی و دكتۆرە ڤلانتینا بزاریۆ لە زانكۆی ئۆدینەی ئیتاڵی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەیی وه‌زاره‌تی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی تیمی زانكۆكانی ئه‌وروپا، له پێناو پێشخستن و خزمه‌تكردنی ژێرخانی شوێنه‌واری له سنووری پارێزگای دهۆك.
دوای گفتوگۆ، هه‌ردوولا چوار گرێبه‌ستیان واژوو كرد، كه بڕیاره له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و كەلهپووری دهۆك و ئاكرێ و تیمی زانكۆكان جێبه‌جێ بكرێن.
به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كان له شوێنەواری گرێ گومل هه‌ڵكۆڵین ده‌كرێت، شوێنه‌واری خه‌نه‌س نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، شوێنه‌واری گرێ باستكێ لە قەزای سێمێل هه‌ڵكۆڵینی بۆ ده‌كرێت، ڕووپێوی شوێنه‌واری له سنووری نەهلێ لە قەزای ئاكرێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له باژێرە ژێری قەزای ئاكرێ و چەند شوێنێكی دیكه‌ی پارێزگای دهۆك هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌واری ده‌كرێت.