پرۆژەی شەقامێكی دووساید بە ٢ ملیار و ٥٣٦ ملیۆن دینار لە بنەسڵاوە جێبەجێ دەكرێت
![](/media/21741/1-65.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133373426420000000)
لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی بنەسڵاوە، پرۆژەیەكی گەورەی دروستكردنی شەقامێكی دووساید لە سەنتەری قەزای دەشتی هەولێر(بنەسڵاوە) جێبەجێ دەكرێت.
گوژمەی پرۆژەكە ٢ملیار و ٥٣٦ ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێرە و لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
ئەو پرۆژەیە بریتییە لە سایدی دووەمی شەقامی سەرەكیی ناوبازاڕ لە سەنتەری لاوان و ئێستاش كاركردن تێیدا بە باشی بەڕێوە دەچێت، بە تەواوبوونی كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكانی بنەسڵاوە دەبێت.